AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٢٧ ٠٩:٥٧

مێهر ڕاپۆرتی دا؛

نۆهەمی مانگی موحەڕڕەم، ڕۆژی تاسووعای حسێنی

نۆهەمی مانگی موحەڕڕەم، ڕۆژی تاسووعای حسێنی

تاسووعا چ ڕۆژێکە؟ ڕۆژی گەمارۆدانی خێوەتەکانی ئیمام حسێن. ڕۆژی چوونی لەشکری شمر بۆ کەربەلا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەشی ئایین و فەرهەنگ: ئەمڕۆ نۆهەمی مانگی موحەڕەم و تاسووعای حسێنییە. ڕۆژێک کە بە شێوەی نمانەیی هی حەزرەتی ئەبولفەزلی عەباسە. لە نۆهەمی مانگی موحەڕەمی ساڵی 61 ی کۆچی مانگی، شمر بە نامەیەک لەلایەن عوبدیدوڵڵا کوڕی زیاد، گەییشتە کەربەلا کە تێیدا داوا لە عومەر کوڕی سەعد کرابوو یا لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئیمام حسێن جیدی بێت یان فەرماندەیی لەشکەرەکەی بسپێرێتە شمر. عومەری سەعد لە رادەست کردنی فەرماندەیی بە شمر خۆی بوارد و ئاماەی شەڕ لەگەڵ ئیمام حسێن بوو. بە هێرشی لەشکرەکەی لە دوانیوەڕۆی ئەو ڕۆژە، ئیمام حسێن بە ناردنی براکەی عەباس کوڕی عەلی، داوای لێیان کرد تا شەو بە نوێژ و خوێندنی قورئان ڕۆژ بکەنەوە.

ڕۆژی تاسووعا ڕۆژی ئامادەبوون بۆ شەڕ

دوای ئەوەی کە عەباس و براکانی پێشنیاری پارێزراو بوونیان ڕەت کردەوە، جموجووڵەکانی سوپای عومەری سەعد لە بیابانی کەربەلا زیادی کرد و بڕیاری شەڕیان دا. حسێن بە ناوبژیوانی براکەی، عەباس، یەک شەو مۆڵەتی دۆعا و نزای وەرگرت. عومەر کوڕی سەعد قبووڵی کرد کە شەڕەکە یەک ڕۆژ دوابخرێت.

گەمارۆدانی کەربەلا
لە حەدیسێک لە ئیمام جەعفەر هاتووە: نۆهەمی موحەڕەم ڕۆژێکە کە ئیمام حسێن و یارانی لەلایەن سوپای سووریاوە لە هەموو لایەکەوە لە کەربەلا گەمارۆ درا و بارەکانی خۆیانیان دابەزاند. عوبویدوڵڵا کوڕی زیاد و عومەر کوڕی سەعد لە ژمارەی زۆری سوپای خۆیان خۆشحاڵ بوون و ئەوان ئیمام و یارانیان لاواز دەدی. ئەوان دەیانزانی کە ئیمام حسێن لە عێراق هیچ یار و هاوڕێکیان نییە.
تاسووعا لە بیر و بڕوای شیعەدا ڕۆژی عەباس کوڕی عەلی ناسراو بە ئەبولفەزلە کە بەرپرسی هێنانی ئاو بۆ سوپای حسێن کوڕی عەلی بوو.

News ID 38718

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha